لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال، سێ یاری دیکە بەڕێوەچوون، لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆشدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ بەڕێوەچوو.
لە چوارەم یاریدا کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و یابان بەیەکگەیشتن، لە یارییەکی ئاستبەرزدا کۆتدیڤوار توانی دواکەوتنی بە گۆڵێك بگۆڕێت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەسەر کۆمپیۆتەرەکانی یابان سەربکەوێت و دەستپێکێکی گرنگ لە مۆندیال بنووسێتەوە، گۆڵەکانی کۆتدیڤوار لەلایەن یاریزانان “ویلفرید بۆنی” لە خولەکی (64) و “جیرڤینیۆ” لە خولەکی (66) ەوە تۆمارکران، تاقە گۆڵی یابانیش لەلایەن یاریزان “کیسۆکی هۆندا” لە خولەکی (16) تۆمارکرا.
لە سێیەم یاری و لە گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و ئیتاڵیا بەیەکگەیشتن، هەردوو هەڵبژاردە بە بەهێزییەوە دەستیان پێکرد و لە پلان و شێوازی یاریکردنیانەوە دیار بوو کە هەردووکیان بە ئامانجی بردنەوە دەجەنگن، ئەوە بوو لە خولەکی (35) ئیتاڵییەکان بە شووتێکی بەهێز و جوانی “کلاودیۆ مارکیزیۆ” گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام تەنها پاش دوو خولەك “دانیل ستوریدج” گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینگلیزەکان تۆمارکرد و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە (1-1) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، ئیتاڵییەکان بەهێزتر هاتنە ناو یاریگا، لە خولەکی (50) دا بە لێدانێکی سەری زۆر جوانی “ماریۆ بالۆتێلی” جارێکی دیکە ئیتاڵییەکان پێشکەوتن، ئینگلیزەکانیش کەوتنەوەخۆ بۆ ڕاگەیشتنەوە بە ئەنجامی یارییەکە، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێهوودە بوون و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەنجامی (2-1) براوە بوو و سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیال بەدەستهێنا.
لە یاری دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی کۆستاریکا و ئۆروگوای بەیەکگەیشتن، کۆستاریکا موفاجەئەیەکی گەورەی خوڵقاند، چونکە بە درێژایی هەردوو گێمەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و بە شایستەیی بردنەوەیان بەدەستهێنا و شکستیان بە ئۆروگوای هێنا، پاش ئەوەی بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لێی بردەوە، گۆڵەکانی کۆستاریکا لەلایەن یاریزانان “گویل کامبڵ” لە خولەکی (54) و “ئۆسکار دۆراتی” لە خولەکی (57) و “مارکۆس ئۆرینا” لە خولەکی (84) ەوە تۆمارکران، تاقە گۆڵی ئۆروگواش بە لێدانی پەناڵتی لەلایەن یاریزان “ئیدینسۆن کاڤانی” لە خولەکی (24) تۆمارکرا.
لە یاری یەکەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی کۆلمبیا و یۆنان بەیەکگەیشتن، هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بەهێزتر و ئاستبەرزتر خۆی نیشاندا و توانی یەکەم سەرکەوتن و سێ خاڵ بەدەستبێت، دوای ئەوەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یۆنانییەکانیان بردەوە، گۆڵەکانی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا لەلایەن یاریزانان “پابلۆ ئەرمیرۆ” لە خولەکی (5) و “تیۆفیلۆ غۆتییریز” لە خولەکی (58) و “جیمیس ڕۆدریگیز” لە خولەکی (90) ەوە تۆمارکران.

إرسال تعليق