Ads (728x90)

هەڵگری نازناو بای بای لە مۆندیال کرد
لە حەوتەم ڕۆژی یارییەکانی مۆندیال، کاتژمێر 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئوستوڕاڵیا بە یەکگەیشتن، لە یارییەکی گەرموگوڕ و ئاستبەرزدا، بە تایبەت لەلای ئوستوڕاڵییەکان، کە بە درێژایی یارییەکە مەترسی بوون بۆ هۆڵەندییەکان، هۆڵەندییەکان بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ یارییەکان بردەوە و نزیکبوونەوە لە بڕینی بلیتی گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

گۆڵەکانی هۆڵەندا لەلایەن “ئاریان ڕۆبن” لە خولەکی (20) و “ڕۆبن ڤان پێرسی” لە خولەکی (58) و “میرفیس دیبای” لە خولەکی (68) ەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ئوستوڕاڵیاش لەلایەن “تیم کاهیل” لە خولەکی (21) و “میلی جدیناك” لە خولەکی (54) ەوە تۆمارکران.

کاتژمێر 10 ی شەویش هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و شیلی بە یەکگەیشتن، لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی یەکەمدا ئیسپانەکان شپرزەیی و کاریگەری دۆڕانە گەورەکەی یاری پێشوویان لە بەرامبەر هۆڵەندا پێوە دیار بوو، لە بەرامبەردا شیلییەکان گورجوگۆڵتر و ڕێکوپێکتر دەرکەوتن، لە دووی هێڕشیشدا توانیان دوو گۆڵ لەلایەن “ئیدواردۆ ڤارگاس” لە خولەکی (20) و “تشارلز ئەرانگیۆز” لە خولەکی (43) و “میرفیس دیبای” ەوە تۆمار بکەن و ئەرکی هەڵگری نازناوی مۆندیال قوڕستر بکەن.

لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم، ئیسپانەکان بە تەواوەتی درکیان بە ترسناکی ئەنجامەکە کرد و بە شێوەیەکی چڕوپڕ دەستیانکرد بە هێڕشبردن، بەڵام شیلییەکان بەربەستێکی پۆڵاینیان لە هێڵی بەرگری دروستکرد بوو کە ئەستەم بوو یاریزانانی ماتادۆر دزە بکەن و گۆڵ تۆمار بکەن، یارییەکەش بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ و بردنەوەی شیلی کۆتاییهات و پاڵەوانانی جیهانیش بە زوویی و  لە قۆناغی یەکەم ماڵئاواییان لە جامی جیهانی کرد.

لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆش بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی کڕواتیا و کامیرۆن بەیەکگەیشتن، لە یارییەکی ئاستبەرزدا، کڕواتییەکان بە ئەنجامێکی گەورە (4-0) یارییەکەیان بردەوە و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ مەکسیك و بەڕازیل بۆ یەك کەم بووەوە، بەمەش لە یاری داهاتوودا چارەنووسی تیپە سەرکەوتووەکانی ئەو گروپە یەکلایی دەبێتەوە، گۆڵەکانی کڕواتیا لەلایەن “ئیڤیکا ئۆلیچ” لە خولەکی (11) و “ئیڤان بیریسیتش” لە خولەکی (48) و “ماریۆ ماندزۆکیتش” لە خولەکەکانیی (61 و 73) ەوە تۆمارکران.

إرسال تعليق