Ads (728x90)

ڕێنومایی خۆپاراستن لە شەپۆڵەکانی گەرما لە مانگی ڕەمەزان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەستگا کەشناسییەکان لە وڵاتانی ئیسلامی پێشبینی دەکەن، شەپۆڵەکانی گەرما ڕوو لەو وڵاتانە بکەن.

ئەوەش وا دەکات کەشوهەوا بە شێوەیەکی زۆر و بەرچاو بەرز ببێتەوە، بە تایبەت وڵاتانی نیمچە دوورگەی عەڕەبی و عێڕاق و کوردستان زۆر گەرم دەبن، ئەوەش وا لە کەسانی ڕۆژووەوان دەکات پابەند بن بە کۆمەڵێك ئامۆژگاری و ڕێنومایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە ڕوودانی هەر حاڵەتێکی خراپ لە تەندروستییەکەی.

ڕێنومایی گرنگ لە کاتی بەرزبوونەوەی شەپۆڵەکانی گەرما:
  • خۆپاراستن لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، بە تایبەت لە نێوان کاتژمێرەکانی 11 ی بەیانی تاوەکو 4 ی ئێوارە.
  • خۆپاراستن لە ماندووکردنی جەستە (کە پێویست نەبێت) و دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان لە کاتی ڕۆژدا و مانەوە لەو شوێنانەی ساردن یان سێبەریان لێیە.
  • خواردنەوەی بڕە ئاوی پێویست لە دوای ڕۆژووشکاندن (8 بۆ 10) پەرداخ ئاو، ئەوەش بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمی شلە جەستەییەکان و خۆپاراستن لە وشکبوونی جەستە، هەروەها پێویستە ڕۆژووەوانان خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنەوەی خواردنەوە گازاوییەکان و ئەوانەشی مادەی (کافایین) لەخۆدەگرن.
  • لە چاوکردنی چاویلکەی خۆر و بەکارهێنانی چەتر و بەکارهێنانی مەرهەمی پارێزەر لە تیشکەکانی خۆر.
  • دڵنیابوون لە جێنەهێشتنی منداڵ و گیاندار لەناو ئۆتۆمبێل، تەنانەت ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێت.
  • پێویستە ڕۆژووەوانان ئاگادار بن لە ئاگرکەوتنەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
  • بۆ بە ساڵاچووانیش، پێویستە لە شوێنی داخراودا بمێننەوە کە پلەی گەرمی تێیدا 24 پلە بێت.
بەو هیوایەی ماوەی ڕۆژووەکانتان بە شێوەیەکی ئاسان و دوور لە ناتەندروستی و بوونی کێشە و گیرگرفت بەسەر ببەن، خوای گەورە تاعەت و عیبادەتەکانتان لێوەربگرێت.

إرسال تعليق