یانەی چێلسی ئینگلیزی ڕایگەیاند، گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە “سیسك فابریگاس” بۆ ماوەی 5 ساڵ واژۆ کردووە، بەڵام وردەکاری تێچووی گواستنەوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ڕاپۆرتەکانیش نرخەکەیان بە 30 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی خەمڵاندووە.
پاش پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزییەکە، “سیسك فابریگاس” سوپاسگوزاری خۆی پێشکەش بە یانەی بەرشەلۆنە کرد، کە پاش بەسەر بردنی سێ وەرز لەگەڵیان، لەوێوە بەرەو یانە لەندەنییەکە بە ڕێکەوت.
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیکردنی بە کەتیبەکەی مۆرینیۆ دەربڕی و وتی: “بە وردی هەڵوەستەم لەسەر هەموو بۆندی پێشکەشکراوی یانەکانی دیکە کرد، بەڵام بڕوایەکی پتەوم هەیە کە یانەی چێلسی باشترین بژاردەیە بۆ من، بۆیە بەختەوەرم بە هەنگاوە.
جێگەی گوتنە، کە “سیسك فابریگاس” درێسی ژمارە 4 دەپۆشێت لە یانە نوێکەی، پێش ئەوەش لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، لە ڕیزەکانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ڕکابەری یانە تازەکەی یاریکردووە، لە ئێستاشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری لە یارییەکانی جامی جیهانی دەکات لە بەڕازیل، کە ئەمڕۆ کاروانی یارییەکانی مۆندیال دەستپێدەکات.

إرسال تعليق