“سوڵتان سولێمان قانونی” لە کاتی سەفەرکردن بۆ “ڤییەنا” لە جەنگێکدا دەمرێت، بۆیە تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ئەستەنبۆڵ، لە کاتی بەخاکسپاردنیشدا دەبینن وەسیەتی کردووە سندوقێك لەگەڵ تەرمەکەی بخەنە ناو گۆڕەکەیەوە!، بۆیە زانایان تووشی دۆشدامان دەبن و گومانیان برد کە لەناو سندوقەکەدا پارە هەبێت، زاناکانیش بە دروستیان نەزانی پارەکە لە ژێر خۆڵدا بفەوتێت، هەر بۆیەش بڕیاریاندا سندوقەکە بکەنەوە!.
کاتێك سندوقەکەیان کردەوە، تووشی دۆشدامانی زیاتر هاتن، چونکە بینیان سندوقەکە پڕە لە فەتوای ئەو زانایانە!، بۆیە یەکێك لە زاناکان بەناوی “ئەبو سعود” بە گریانەوە وتی: ئەی سولێمان، تۆ خۆت ڕزگار کرد، ئەی دەبێ چ ئاسمانێك سێبەر بکات بەسەر سەرمانەوە، ئەی چ خاکێك لە خۆمان بگرێت ئەگەر ئێمە لە فەتواکانماندا هەڵە بوو بین؟!.
جێگەی ئاماژەپێدانە، کە “سوڵتان سولێمان قانونی” بە گەورەترین سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی بووە و ماوەی حوکمڕانێتییەکەی لە نێوان ساڵانی (1520- 1566) دا بووە، ئەو بەوە ناسراو بوو کە لە هەموو کاروبارێکی ژیاندا ڕاوێژی بە زانایانی ئایینی کردووە و بە فەتوای ئەوان کاروبارەکانی ڕاپەڕاندووە.

إرسال تعليق