لە کاتژمێر 10 شەودا و لە یاری دێربی لاتینۆس لە مۆندیالی بەڕازیل، کە هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیك و بەڕازیلی کۆکردەوە، یەکێك لە بەهێزترین یارییەکانی ئەو مۆندیالەمان بینی، کە تێیدا مەکسیکییەکان یەکسانبوونیان بەسەر بەڕازیلییەکان سەپاند و ناچاریکرد بەو ئەنجامە ڕای بێت، هاوکات زنجیرەی سەرکەوتنەکانی سامباشیان وەستاند، لە کاتێکدا یاریزانانی مەکسیك ئاستێکی زۆر بەرزیان پیشاندا و زۆر نزیکبوون لە بردنەوە.
هەرچەندە یارییەکە گۆڵی تێدا تۆمار نەکرا، بەڵام هەردوو هەڵبژاردەکە چەندین دەرفەتی گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستدا، ئەوەش لەبەر لێهاتوویی و ئاستبەرزی هەردوو گۆڵچییەکە بوو، بە تایبەت گۆڵچی مەکسیك کە بەوپەڕی تەرکیزەوە ڕووبەڕووی هێڕشبەرانی سامبا بوویەوە.
بەو ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەکە بوونە خاوەنی چوار خاڵ، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ بەڕازیل سەرلیستی گروپەکەیە.
پێشتریش لە کاتژمێر 7 ی ئێوارەدا هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و جەزائیر بەیەکگەیشتن، جەزائیر خەونی هەموو عەڕەبەکان بوو لە مۆندیال، بەڵام هەر لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا نەیتوانی ئەنجامێکی ئیجابی بەدەستبێنێت، چونکە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ یارییەکەی دۆڕاند، لە کاتێکدا دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی (25) لە لێدانێکی سزادا “سوفیان فیگۆلی” گۆڵی یەکەمی جەزائیری تۆمارکرد، بەڵام بەلجیکییەکان لە دوورەوە گەڕانەوە و لە خولەکەکانی (70 و 80) هەردوو یاریزان “مەڕوان فلاینی” و “درایس مارتتیز” دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سێ خاڵی یارییەکەیان لە چنگی جەزائیرییەکان دەرهێنا.
لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆشدا، هەردوو هەڵبژاردەی ڕووسیا و کۆریای باشوور بەیەکگەیشتن، لە خولەکی (68) لە شووتێکی بەهێزدا “لی کیون هو” گۆڵی یەکەمی کۆریای باشووری تۆمارکرد، بەڵام پێشکەوتنی کۆرییەکان زۆری نەخایاند، چونکە لە خولەکی (74) لە شووتێکی بەهێزدا “کیرزاکۆڤ” گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ ڕوسەکان تۆمارکرد، یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوولا بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ کۆتاییهات، ئەوەش یەکەم ئەنجامی یەکسانبوون بوو لە مۆندیالی بەڕازیل.

إرسال تعليق