Ads (728x90)

پێکهاتەی نموونەیی مانگی 10ـی لیگا
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، پێکهاتەی نموونەیی مانگی 10ـی خولی ئیسپانی “لیگا”ـی ڕاگەیاند.

لە پێکهاتەکەدا، ناوی 3 یاریزان لە هەریەك لە یانەکانی ڕیال مەدرید و ئیشبیلیە هاتووە، ناوی تەنیا یەك یاریزانی بەرشەلۆنەش لەناو پێکهاتەکەدا هەیە.

پاش ئەو مشتومڕەی بەمدواییانە لەسەر دیاریکردنەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ باشترینەکانی وەرزی ڕابردوو و خەڵاتکردنیان، یاریزانانی یانەی شاهانە سەلماندیان کە ئەوان بە ڕێکەوت خەڵات نەکراون، بەڵکو ئەوان بەهۆی ئاستبەرزییەکەیان شایستە بوون بەو خەڵاتانە.

بەڵام ئەوەی سەیریشە و جێگەی سەرنجە لە پێکهاتە نموونەییەکەدا، بوونی تەنیا یەك یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە، ئەویش “نێیمار”ـە، کە بە درێژایی کاتەکانی ئەو مانگە، یانە کەتەلۆنییەکە لە لووتکەی ڕیزبەندی خولەکەدا بووە.

هەروەها ناوی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بلۆگرانا “لیۆنێل میسی” لە پێکهاتەکەدا نییە، لە بەرامبەردا ناوی ئەستێرەی پورتوگالی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە پێکهاتەکەدا هاتووە، ئەوەشیان بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکاران و چاودێرانی وەرزشی.

ئەوەش پێکهاتەی نموونەیی مانگی 10ـی لیگا:

بیتۆ (سیڤیلیا)

ئەنتۆنێس (مالاگا) ــ موستافی (ڤالێنسیا) ــ پیپێ (ڕیال مەدرید) ـــ بۆڤیدا (ئیبار)

ئیسکۆ (ڕیال مەدرید) ـــ مبیا (سیڤیلیا) ـــ کوکی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)

ڕۆناڵدۆ (ڕیال مەدرید) ـــ باکا (سیڤیلیا) ــ نێیمار (بەرشلۆنە)

إرسال تعليق