لە دووەم ڕۆژی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانی “لیگا”، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یانەی ئەتلەتیك بیلباو لە هەرێمی باسك، لەسەر یاریگای خۆی “سان مامێس” میوانداری یانەی ئیشبیلەی هەرێمی ئەندەلوسی کرد.
یارییەکە بۆ هەردوولا زۆر گرنگ بوو، لەلایەك یانەی ئیشبیلە بردنەوەی کرد بووە ئامانج بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پێشەنگی خولەکە لە ڕیال مەدرید، یانەی ئەتلەتیك بیلباویش یەکەم ئامانجی بردنەوە بوو بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچەی مەترسی ڕیزبەندییەکە.
بۆیەش یارییەکە ئاستێکی باشی بەخۆیەوە بینی، بە تایبەت یانەکەی هەرێمی باسك، کە لە خولەکی 13ـدا دەستپێشخەریکرد و تاکە گۆڵی یارییەکەی لە ڕێگەی یاریزانی لێهاتوو “ئەدۆریز”ـەوە تۆمار کرد، تا فیکەی کۆتایی یارییەکەش پارێزگاری لەو ئەنجامە کرد و، سەرکەوتن و سێ خاڵی گرنگی یارییەکەی لە چنگی جەنگاوەرانی هەرێمی ئەندەلوس دەرهێنا.
ئەو بردنەوەیەی یانەی ئەتلەتیك بیلباو، خزمەتێکی گەورەی بە یانەی ڕیال مەدرید کرد، چونکە ئەو یانەیەی کردە خاوەنی پێگەی پێشەنگ لە خولی ئیسپانی “لیگا”، هەروەکو خۆیشی گەیاندە پلەی پانزەیەم لە ڕیزبەندییەکە، یانەی ڤالەنسیاش بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ هاتنە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ڤالەنسیاوەیە و هاتە پلەی سێەمی ڕیزبەندییەکە، بە جیاوازی تەنیا یەك خاڵ لە پشت یانەی ڕیال مەدریدی پێشەنگ دێن، یانەی بەرشەلۆنەش بە 22 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە، ئیشبیلیەش بە 22 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە دوای بەرشەلۆنەوەیە و پلەی پێنجەمی گرتووە.

إرسال تعليق