پیاوێك، وەکو عادەتی سەردمانی زوو، کوڕە بچووکە زیرەکەکەی ناردە لای حافز قوڕئانەکان تا قوڕئانی پیرۆز لە بەر بکات.
ڕۆژێکیان کوڕەکە هاتە لای باوکی و پرسیاری لێکرد: باوکە گیان، (المزمل)* کێیە؟!.. باوکەکە وەڵامی دایەوە: ئەوە پێغەمبەرە (دخ).. کوڕەکە ئەوجارەیان وتی: پێغەمبەر (دخ) شەوان هەڵدەستایەوە شەونوێژی دەکرد، ئەی بۆچی تۆش شەونوێژ ناکەی؟!.. باوکەکە پێیوت: کوڕەکەم، ئەو پێغەمبەر بوو، کێ دەتوانێ وەکو ئەو بکات!.
لە ڕۆژی دواتر کاتێك کوڕەکە لەلای حافز قوڕئانەکان گەڕایەوە، پرسیاری لە باوکی کردەوە: "و طائفة من الذين معك"، باوکە ئەو تایەفەیە کێن لەگەڵ پێغەمبەر (دخ) شەوان هەڵدەستانەوە شەونوێژیان دەکرد؟!.. باوکەکە وەڵامی دایەوە: ئەوانە هاوڕێیانی پێغەمبەر بوو (دخ).. کوڕەکە ئەوجارەیان وتی: ئەی بۆچی تۆش وەکو ئەوان ناکەی؟!.. باوکەکە پێیوت: کوڕەکەم، جا کێ دەتوانێ وەکو ئەوان بکات!.
کوڕەکە کەمێك بیری کردەوە و بە بەڕائەتەوە بە باوکی وت: باوکە گیان، تۆ ناتەوێت لە خوای گەورە نزیك ببیەوە، چونکە کاریگەری پێغەمبەر (دخ) و هاوڕێکانیت لەسەر نییە..!، باوکەکە زۆر شەرمی لە خۆی کردەوە و بە خۆی داچووەوە و بە کوڕەکەکەی ڕاگەیاند، بڕیارمدا لەمەودوا هەموو شەوێك لەگەڵ منداڵە گەورەکانم شەوان هەڵبستينەوە شەونوێژ بکەين.
کوڕەکەکەی سوور بوو لەسەر ئەوەی یەکەم کەس دەبێت لەگەڵ کەسوکارەکەی شەوان هەڵبستێتەوە شەونوێژ بکەن، باوکەکەی پێیوت: کوڕەکەم، تۆ هیچ ئەرکێكی شەرعیت لەسەر نییە، کە وابێ بۆچی خۆت ماندوو دەکەی لەگەڵ ئێمە.. بەڵام موفاجەئەکە لێرەوە دەرکەوت!.
کوڕەکەکەی پێیوت: باوکە گیان، بۆیە منیش هەڵدەستمەوە لەگەڵتان، چونکە من بینیم کاتێك دایکم ئاگر دەکاتەوە، چیلکە داری بچووك دەخاتە ژێر داری گەورە بۆ ئەوەی ئاگەرەکە زووتر خۆش بێت!، بۆیە منیش دەترسێم خواش ئاوەها لە من بکات ئەگەر ئەرکە شەرعییەکان فێر بووم و ئەنجامم نەدان!.
لە ڕاستییدا وەڵامێکی گەورە بوو لە منداڵێکی بچووكەوە.
* لە سوڕەتی (المزمل) خوای گەورە بەو ناوە قسە بانگی پێغەمبەرە (دخ) دەکات.

إرسال تعليق