لە گرنگترین و بەهێزترین یاری هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، هەردوو یانەی شاری میلانۆی ئیتاڵی “ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان”، لە یاری دێربی توڕەدا، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییەکانی دێربی لەسەر ئاستی جیهان، دوێنێ شەو لەسەر یاریگای “سانسیرۆ” ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو دێربییە لە ئاست ناوبانگ و مێژووەکەیدا نەبوو، بەهۆی دابەزینی ئاست و ئەنجام و دەستکەوتەکانی هەردوو یانەی “ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان” لەسەر ئاستی ئیتاڵیا و ئەوروپا، بەڵام یاری ئەوجارەیان یەکێك بوو لە خۆشترین و بە چێژترین و بەهێزترین یارییەکانی ئەو وەرزە، تەنانەت لەسەر ئاستی ئەوروپاش.
یاریزانانی هەردوو یانەکە ئاستێکی بەرزیان پیشاندا و سەرکەوتنیان کردبووە ئامانج، بەڵام یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی 1-1 تەواو بوو، گۆڵەکەی یانەی ئەی سی میلان لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 23 و لەلایەن هێڕشبەری فەڕەنسی “گیریمی مینێز”ـەوە تۆمار کرا، گۆڵەکەی یانەی ئینتەرمیلانیش لە گێمی دووەم و لە خولەکی 23ـدا، لەلایەن یاریزان “گویل ئۆبی”ـەوە تۆمار کرا.
بەو ئەنجامەش یانەی ئەی سی میلان کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە 18 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی، یانەی ئینتەرمیلانیش کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە 17 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی.

إرسال تعليق