دوو شەو دوای شەهیدبوونی پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب”، پێشەوا “ئیبن عەباس” لە خەودا دەیبینێ و پێیدەڵێت: ئەی پێشەوای ئیمانداران حاڵت چۆنە؟!.
لە وەڵامدا پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب” پێی دەفەرمووێت: ئاماژەکان فڕین، دەستەواژەکان بە فیڕۆ چوون (مەبەستی پێشەوا ئەوە بوو، لە گۆڕدا ڕەچەڵەك و خزمایەتی ودۆستایەتی و برادەرایەتی و نازناو و پلە و پایەی دونیایی نییە، نە فەقیر و نە شازادە جیاوازیان لە نێواندا نییە).
“ئیبن عەباس” پرسیاری لێکرد: خوای گەورە چی لەگەڵ کردی (چۆن مامەڵەی لەگەڵ کردی)؟!.
لە وەڵامدا پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب” فەرمووی: سوێند بە خوای گەورە، ئەگەر پەروەردگار لەگەڵم لێبوردە و بەخشندە نەبوایە، نزیكبوو لەناوبچم و بەدبەختی هەتا هەتایی بمگرێ!.
“ئیبن عەباس” پرسیاری لێکرد: لەبەر ئەوەی پشتیوانیت لە ئایینی ئیسلام کردووە خوای گەورە لەگەڵت لێبوردە و بەخشندە بوو؟!.
پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب” فەرمووی: نەخێر!.
“ئیبن عەباس” پرسیاری لێکرد: لەبەر عیلم و زانستەکەت خوای گەورە لەگەڵت لێبوردە و بەخشندە بوو؟!.

“ئیبن عەباس” پرسیاری لێکرد: لەبەر دادپەروەرییەکەت خوای گەورە لەگەڵت لێبوردە و بەخشندە بوو؟!.

“ئیبن عەباس” پرسیاری لێکرد: ئەی لەبەرچی خوای گەورە لەگەڵت لێبوردە و بەخشندە بوو؟!.
پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب” فەرمووی: ڕۆژێکیان لە شاری مەدینەی پیرۆز دەڕۆیشتم، چەند منداڵێکم بینی یاریان لەگەڵ چۆلەکەیەك دەکرد و بە داو بەستبوویانەوە، منیش داوەکەم لە چۆلەکەکە کردەوە و بەرەو ئاسمان فڕی، بۆیە پێم وترا: ئەی عومەر، تۆ چۆلەکەیەکت لە دیلی ڕزگار کرد، ئێمەش تۆ لە دیلی ئاگری دۆزەخ ڕزگارت دەکەین و دەتبەینە بەهەشتەوە!.

إرسال تعليق