لووتکەی شاخی “ئیفرست” |
دوای گەڕانەوە بۆ لەندەن، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ساز کرد بۆ باسکردنی ئەو ئەزموونە شکستخواردوو و سەختەی بینیوویانە، بۆیە سەردەستەی تیمەکە وەستا و، وێنەیەکی گەورەی لووتکەی شاخی “ئیفرست”ـیش لە پشتییەوە بوو.
سەردەستەکە تەماشایەکی وێنەکەی کرد و وتی: “خەمبارم بۆ هاوڕێکەم کە بەهۆی تۆوە وەفاتی کرد.. بەڵام ئەی شاخی گەورە بزانە، کە تۆ هەروەکو خۆت دەمێنیتەوە، بەڵام من بە بەردەوام گەشە دەکەم تا جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە بۆ لات و دەتبەزێنم.. ڕاستە یەکەمجار منت بەزاند، بەڵام ئەوجارەیان بەهێزتر دەگەڕێمەوە بۆ لات”.
پاش تەنها چەند ساڵێك، سەردەستەی تیمەکە توانی بچێتە سەر لووتکەی شاخی “ئیفرست” و ئاڵای وڵاتەکەی لەسەر هەڵبدات، بەوەش سەرکەوتنی خۆی و سەرکەوتنی ویستی و ئامانجی خۆی بەسەر ئەو شاخە گەورەیە ڕاگەیاند.
|| ئەوەی پەند و وانەیە لەو بابەتەدا، کۆسپ و تەگەرەکان وەکو خۆیان دەمێننەوە، بەڵام ئەوە تۆی گەشە دەکەی، بۆیە شەرمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکان بکشێیەوە.
إرسال تعليق