ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) بۆ هەموو سەردەمەکان گرنگی خۆی هەیە، بە تایبەت بۆ ڕۆژگاری ئێستامان، کە بە چەندین دۆخی دژواردا تێدەپەڕین و پەیوەستبوونمان بە لایەنە دیندارییەکان تا ڕادەیەك قوڕستر بووە، کە ئەوەش کاریگەرییە لاوەکییەکان لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیانمان دروستدەکات.
لە یەکێك لە فەرموودە هەرە گرنگەکانیدا، حەزرەتی موحەممەد (دخ) چاوڕۆشنییەکی گەورەمان پێدەبەخشێت و دەفەرمووێت:
“يسِّروا ولا تعسِّروا، وبشِّروا ولا تنفِّروا”.. واتا ئاسانگیر بن، سەختگیر مەبن، موژدەدەر بن و دوورخەرەوە مەبن.
مەبەستی پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) ئەوەیە، هەر یەکێکمان ئەو ڕێگەیە و ئاراستەیە بگرێت، کە ئاسانکاری تێدایە، لە کارەکانمان و لە مامەڵەکانمان و هەڵوێستەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیکە، بە تایبەت لەسەر ئاستە ئایینیەکان.
هەر بۆیەشە لە ژیاننامە جوانەکەیەوە دەبینین، کە ئەگەر پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) سەرپشك کرابوایە لە نێوان دوو شتدا، ئەو ئاسانترینەکەیانی هەڵدەبژارد، بەڵام بەو مەرجەی تاوان و گوناهـ و سەرپێچی تێدا نەبوایە، بەڵام ئەگەر ئاسانترینەکەیان تاوان و گوناهـ و سەرپێچی تێدا بوایە، ئەو دوورترینی خەڵك بووە لێی.

إرسال تعليق