ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی “ڕیاز” لە سعودیە، بەرگدرووی پۆشاکی کەعبەی پیرۆز “شێخ ڕەجەب ئەلمالیکی”، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو 40 ساڵ بوو بەبێ ماندوو بوون و بێزار بوون، پۆشاکی کەعبەی پیرۆزی دەدرووی، بە جۆرێك شارەزای هەموو وردەکارییەکانی ئەو پۆشاکە بوو بوو.
پۆشاکی کەعبەی پیرۆز یەکێکە لە سیماکانی گەورەیی و پیرۆزیی ماڵی خودای پەروەردگار، مێژووی موسڵمانانیش وابەستە بە پۆشاکی کەعبەی پیرۆز، گەورەترین و ناودارترین هونەرمەندانی جیهانی ئیسلامیش داهێنان و دەستڕەنگینی خۆیان لە دروستکردنیدا نەخشاندووە.
شایەنی باسە، پۆشاکی کەعبەی پیرۆز لە قوماشی ئاوریشمی ڕەش دروستدەکرێت، کە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی لەسەر دەنەخشێندرێت، ساڵانەش جارێك لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکانی وەرزی حەج دەگۆڕدرێت، بە دیاریکراویش لە کاتی بەیانی ڕۆژی عەڕەفە لە 9ـی مانگی (ذی الحجة).

إرسال تعليق