Ads (728x90)

قەدەغەکردنی خوێندکارێکی باڵاپۆش لە خوێندن لە سویسرا
یەکێك لە خوێندنگاکانی کانتۆن “سان جاللۆ”ـی سویسری، چوونە ژوورەوەی کچێك بۆ ناو پۆلی خوێندن ڕەتدەکەنەوە، بەهۆی ئەوەی حیجابی پۆشیووە و قژ و ملی بزر کردووە!.

باوکی کچەکەش داوایەکی یاسایی لە دادگا لە دژی ئیدارەی خوێندنگاکە تۆمار کرد و، بە جیاکاریی ئایینی و ڕێگریکردن لە کچەکەی لە ئامادەبوون لە وانەکان بۆ چەند هەفتەیەك تۆمەتباری کردوون.

ئیدارەی خوێندنگاکەش ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ پێشوازیکردن لە کچەکە (بە حیجابەکەیەوە)، ئەگەر دادگا پەسندی بکات و بە سینگفراوانییەوە بڕیاری دادگا جێبەجێ دەکەن.

ئەو ئافرەتەشی بەڕێوبەری خوێندنگاکەیە دەڵێت: موسڵمانەکان کچەکانیان لە وانەکانی مەلەوانی و خلیسکان لەسەر سەهۆڵ قەدەغە دەکەن، ئەوەش ڕێگری دەکات لەوەی تێکەڵی واقیعی ژیانی سویسرا بن.

شایەنی باسە، خوێندنگاکانی کانتۆن “سان جاللۆ”ـی سویسری، 7000 هەزار خوێندکاری موسڵمانی تێدایە، بە ڕێژەی 15% لە کۆی گشتی ژمارەی قوتابیانی خوێندنگاکانی کانتۆن “سان جاللۆ”.

إرسال تعليق