ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە “لیۆنێل میسی”، کە بە تۆمارکردنی هاتریك لە بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە لە دوێنێ شەو، توانی نازناوی گۆڵکاری مێژوویی خولی ئیسپانی “لالیگا” بەدەستبێنێت، ڕووپەڕی ئەمڕۆی ڕۆژنامە وەرزشییەکانی جیهانی داگیر کردووە.
ڕۆژنامەی “ئاس”ـی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەستێرەی ئەرجەنتینی “لیۆنێل میسی”، ئەو ناونیشانە بەرینەیە، کە بەناوبانگترین ڕۆژنامە وەرزشییەکانی جیهانی کردووەتە یەکدەنگ، پاش ئەو دەستکەوتە گەورەیەی دوێنێ شەو بەدەستیهێنا.
ڕۆژنامە وەرزشییە ئەرجەنتینییەکانیش بە چەندین ناونیشانی جیاواز، دەستیانکرد بە ئاهەنگگێڕان، پاش ئەوەی “لیۆنێل میسی” بە تۆمارکردنی 253 گۆڵ لە خولی ئیسپانی “لالیگا”، ژمارەی پێوانەیی ئەستێرە و ئەفسانەی ئیسپانی “زارا”ـی شکاند.
لە ئیتاڵیاش، ڕۆژنامەی بەناوبانگی وەرزشی “لاگازێتا دیللۆ سپۆرت” نووسیوویەتی: میسی مێژوویی 253 گۆڵ ـ هاتریك و ژمارەی پێوانەیی و جەژن لە بەرشەلۆنە.
لە فەڕەنساش، بەو ناونیشانە گوزارشت لەو دەستکەوتە مێژووییەی “لیۆنێل میسی” دەکەن: “لیۆنێل میسی” ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت ـ هاتریکەکەی لیۆ دەیکاتە گۆڵکاری مێژوویی “لالیگا”.
لای خۆشییەوە، ڕۆژنامەی “لیکیب” نووسیوویەتی: میسی ئەفسانەیەکە کۆتایی نایەت ـ لیۆ ئیشبیلەی ئەشکەنجەدا و بەرشەلۆنەی خستەوە پشت ڕیال مەدرید.

إرسال تعليق