جەنگ لە دژی خۆداپۆشینی ژنان لە ڕووسیا، بە “دیاردە”ـیەکی سنووردار دەستیپێکرد، بەڵام بە بەهێزییەوە بڵاو بوویەوە، دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆریشی لەلای موسڵمانە ڕووسەکان دروستکردووە، بە تایبەت کە ئەو پرۆسەیە هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی بازنەی “قەدەغەکراوەکان” لە پەرتووکە ئایینیەکان، کە بە دەیان کتێب خراونەتە ناو “لیستی تیرۆر”، لەناویاندا کتێبی “سەحیحی بوخاری”، کە هیچ بۆنێکی توندڕەوی لێنایەت.
دیاردەکە لەسەر بەرتەسککردنەوە بچووکەکان کورت نەکراوەتەوە، کە ژنانی باڵاپۆشی موسڵمان لە شارە گەورەکانی ڕووسیا دووچاری دەبنەوە، چونکە بە ئەستەم وەزیفە و کاریان دەستدەکەوێت، یان هەندێکجار لە شوێنە گشتییەکان و لەناو هۆکارەکانی گواستنەوەدا دووچاری هەڵوێستی ڕووشکێن دەبنەوە، بەڵکو دیاردەکە درێژ بووەتەوە بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان، بە تایبەتیش زانکۆکان، کە بەشێکیان فەرمانیان دەرکردووە بە قەدەغەکردنی پۆشینی حیجاب.
ژمارەی موسڵمانانی ڕوسیا لە نێوان 20 بۆ 30 ملیۆن کەسە، چونکە تا ئێستا ژمارەیەکی فەرمی لە بەردەستدا نیە، بۆ زانینیش لە ئامارە ڕەسمییەکاندا هیچ باسکردنێکی ئایین و ڕەگەزی مرۆیی لەخۆناگرێت.
بەڵام ئەوەی زۆر مەترسیدارە لەو کێشەیەدا، چەندین پەرتووکی دانسقە و نایابی ئایینی خراونەتە ناو “لیستی تیرۆر”، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تیرۆرەوە نییە، لەوانە تەرجەمەی کتێبی “سەحیحی بوخاری”، هەروەها کتێبی “أمهات الکتب” و کتێبی “حصن المسلم”، بێجگە لە 68 ناونیشانی کتێبی دیکە، کە ئەو پرۆسە مەبەستدارە، سەرەنجامی نەخوازراوی بەدواوە دەبێت.
بۆ بیرهێنانەوە، بڵاوبوونەوە و گەشەکردنی ئایینی ئیسلام و زیادبوونی ڕێژەی موسڵمانان لەو وڵاتەدا، بووەتە جێی سەرنجی هەموو لایەك، لەوانەشە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە بۆ ڕێگەگرتن بێت لەو دیاردەیە سروشتییە، کە دەستەڵاتدارانی ڕووسیای تووشی ناڕەحەتی کردووە.

إرسال تعليق