یاریزانی ناسراوی ئەمریکی “دیۆن وایرز”، کە لە تیپی “کلیفلاند کفالێرز” بۆ تۆپی باسکە یاری دەکات، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند، ئەو هەڵوێستەشی بووە مایەی دروستبوونی تەنگەژەیەكی گەورە بۆی، بەهۆی پەیوەستبوونی بە بیروباوەڕەکەی و پشتگوێخستنی سرودی نیشتیمانی ئەمریکی.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی “یو ئێس تودای” بڵاوکراونەتەوە، ئەو یاریزانە هەڵساوە بە ئاگادارکردنەوەی بەرپرسی ڕاگەیاندن لە ڕابیتەی ئەمریکی بۆ یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی باسکە، کە ئەو نەهاتووەتە دەرەوە تا شانبەشانی یاریزانە هاوتاکانی بە ڕیز بوەستن لە پێناو سڵاوی نیشتیمانی، چونکە موسڵمانە و پێیباشتر بووە لە ژووری جلگۆڕیندا بمێنێتەوە.
لە هەمانکاتدا “دیۆن وایرز” ئەوەی ڕەتکردەوە، موسڵمانبوونی بووبێتە هۆکارێك بۆ سڵاونەکردن لە ئاڵای وڵاتەکەی و نەوەستان لە کاتی وتنەوەی سرودی نیشتیمانی.
لەو ڕووەوە، ئەو یاریزانە دەڵێت: “ئایین هیچ پەیوەندییەکی بەو شتەوە نییە، ئەوە هەمووی درۆیە، دووپاتی دەکەمەوە کە وڵاتی خۆم خۆشدەوێت، هەمیشەش بۆ وتنەوەی سرودی نیشتیمانی وەستاوم، سەرلەنوێش دەوەستمەوە بۆ وتنەوەی”.
لە ئێستادا “دیۆن وایرز” بە یەکێك لە چاکترین یاریزانانی تۆپی باسکە NBA دادەنرێت، لە وەرزی ڕابردووش لەگەڵ تیپی “کلیفلاند کفالێرز” توانی 1113 خاڵ تۆمار بکات، لە وەرزی پێشووتریش 892 خاڵی تۆمار کرد بوو، لە وەرزی نوێشدا تا ئێستا لە 5 یاری بەشداریکردووە و توانیووێتی 47 خاڵ تۆمار بکات.
شایەنی باسە، بەهۆی بوونی ناکۆکی لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی، لەو یارییەی کێشەکەی تێدا ڕوویدا، ناوی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو، بۆیە پێش دەستپێکردنی یارییەکە، کە لە بەرامبەر تیپی “یۆتا جاز”ـدا بوو، لە ژووری جلگۆڕیندا نەهاتۆتە دەرەوە، بەڵام بەهۆی ئاشکراکردنی موسڵمانبوونییەوە، لەلایەن میدیا ئەمریکییەکانەوە، ئەو دەنگۆیانەیان بۆ بڵاو کردەوە و، بە خیانەتکردن لە ئینتیما نۆ وڵات و نیشتیمان تۆمەتباریان کرد.
سەرچاوە:
muslimmatters.org/2014/11/11/dion-waiters-islam-the-nba-and-the-star-spangled-banner/

إرسال تعليق