لە چوارچێوەی یارییە دۆستانە نێودەوڵەتییەکاندا، دوێنێ شەو هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پورتوگال لەسەر یاریگای “ئۆڵترافۆرد”ـی تایبەت بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە یەکگەیشتن.
یارییەکە تام و چێژی تایبەتی هەبوو، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی هەردوو ئەستێرەی جیهانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “لیۆنێل میسی”، هەر بۆیەش بە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان تەماشای ئەو یاریەیان کرد بۆ بینینی هەردوو ئەستێرەکە بە بەرگی هەڵبژاردەکانیانەوە لەو یارییە گرنگەدا.
لە دەستپێکی یارییەکەدا، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “لیۆنێل میسی”، کە شارەی کاپتنی هەڵبژاردەکانیان بەستبوو، تەوقەیان لەگەڵ یەکتری کرد و، دوور لە هەر ناکۆکی و گرژییەك، پەیوەندی دۆستانەی نێوانیان پیشاندا.
یارییەکە بە درێژایی ماوەکانی هەردوو گێمی یارییەکەدا بە یەکسانبوونی سەلبی دەرکەوت، بەڵام لە کاتێکی کوشندەدا، لەو کاتەی ناوبژیوان دوو خولەکی وەکو کاتی زیادکراو زیاد کرد، بەرگریکاری لاوی پورتوگالی “ڕافائیل گۆریرۆ” توانی بە لێدانی سەرێکی زۆر جوان گۆڵی سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال تۆمار بکات، سەرکەوتنێك لە پاش 42 ساڵ بەسەر ئەرجەنتیندا تۆمار کرا.
شایەنی باسە، هەردوو ئەستێرەی جیهانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “لیۆنێل میسی” تەنها لە گێمی یەکەمدا بەشداری یارییەکەیان کرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا و بەهۆی ماندووبوونیانەوە، لەلایەن ڕاهێنەرەکانیانەوە لە یاریگا دەرهێنران.

إرسال تعليق