لە یارییەکی دۆستانەدا، کە کەمێك لەمەوبەر کۆتاییپێهات، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامی 4-0 لە هەڵبژاردەی تورکیای بردەوە.
هەر چەند یارییەکە دۆستانە بوو، بەڵام بۆ سەماکەرانی سامبا گرنگی خۆی هەبوو، بە تایبەت لە ڕووی سڕینەوەی شوێنەوارە ئازاربەخشەکانی مۆندیالی بەڕازیل 2014، کە بە شێوەیەکی ئابڕووبەرانە کرانە دەرەوە و هەوادارانیان تووشی بێهێواییەکی زۆر گەورە کرد.
تورکەکان هیوایان بە جەماوەرەکەیان هەبوو لەسەر یاریگای “ئەتاتورکی ئۆلۆمپی” بە ڕووی بەڕازیلییەکان بوەستنەوە و سەرکەوتنیان بەسەردا تۆمار بکەن، بەڵام کەتیبەکەی “دۆنگای”ـی ڕاهێنەر بە پلانێکی زیرەکانە ڕووبەڕوویان بوونەوە و لەناو تورکیادا سەمای سامبایان نمایشکرد، سەرکەوتووش بوون لە برەودان بەو هەڵسانەوەیان کە لە دوای مۆندیال بەرپایان کردووە.
گۆڵەکانی بەڕازیل لەلایەن هەریەك لە “نێیمار داسیلڤا” دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 20 و 60 و “ویلیان” لە خولەکی 44 و “سیمیح کایا” لە خولەکی 24 کە بە هەڵە لە گۆڵی خۆیان تۆماریکرد.

إرسال تعليق