هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلیزی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاستبەرزییەکەی بەمدواییانە، پاش ئەوەی دوێنێ شەو توانی یاری دێربی ئینگلتەڕا بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و بەسەر سکۆتلەندییەکان سەربکەوێت.
یارییەکە، کە لەسەر یاریگای “سەلتیك پارك” لە سکۆتلەندا و لە کەشوهەوایەکی گەرموگوڕ و پڕ جۆش و خرۆشی هاندەراندا بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی هەستیارییەکی زۆر لە نێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەدا هەیە، ئینگلیزەکان بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ یارییەکەیان بردەوە.
گۆڵەکانی هەڵبژاردەی ئینگلیز لەلایەن “ئەلێکس تشامبەرلین” لە خولەکی 32 و “واین ڕۆنی” لە خولەکەکانی 47 و 85 تۆمار کران، تاکە گۆڵی سکۆتلەندییەکانیش لە خولەکی 83 لەلایەن “ئەندری ڕۆبەرتسۆن”ـەوە تۆمار کرا.
شایەنی باسە یارییەکە ئاستێکی بەرزی لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە بەخۆیەوە بینی و، ڕکابەرییەکی بەهێزی تێدا نمایشکرا، بەڵام لە کۆتاییەکەدا ئینگلیزەکان بە شایستەیی بوونە شازادەی شانشینی یەکگرتوو.

إرسال تعليق