Ads (728x90)

دوعایەکی گشتگیر، کە کۆکەرەوەی خۆشبەختی دونیا و ئاخیرەتە
پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ)، دوعایەکی گشتگیری فێری مامی خۆی “ئیبن عەبباس” کردووە، کە کۆکەرەوەی خۆشبەختی دونیا و ئاخیرەتە، بۆیە لە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس پێمان زۆر گرنگبوو، کە موسڵمانانمان سوودمەند بن لەو بەخششەی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ).

 “ئیبن عەبباس” دەگێڕێتەوە، کە پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) لە خوای گەورە پاڕاوەتەوە و دوعای کردووە و فەرموویەتی:

خودایە، داوای لێبووردەیی و لەشساخیت لێدەکەم لە دونیا و ئاخیرەتدا.. خودایە، داوای لێبووردەیی و لەشساخیت لێدەکەم لە دین و دونیا و کەسوکار و ماڵ و سامانم.. خودایە، خەوش و کەموکوڕییەکانم دابپۆشە، ترس و خەم و دڵتەنگیم بڕەوێنەوە و دڵنیاییم پێببەخشە، لە هەموو ئاراستەکانیش لە دەرد و بەڵا بمپارێزە، خوادیە پەناشت پێدەگرم لەوەی لە ژێرەوەی پێیەکانم بەهۆی سزای گوناهـ و تاوانەکانم (بە بوومەلەرزە یان ڕۆچوون تاد..) تیادا بچم.

دەقی ئەسڵی فەرموودەکە:

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ ، قَالَ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : ” اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي ، اللَّهُمَ اسْتُرْ عَوْرَتِي ، وَآمِنْ رَوْعَتِي ، وَاحْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ وَمِنْ خَلْفِي ، وَعَنْ يَمِينِي ، وَعَنْ شِمَالِي ، وَمِنْ فَوْقِي ، وَأَعُوذُ بِكَ اللَّهُمَّ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي”

إرسال تعليق