لە ڕووپەری ژمارەی ئەمڕۆیدا، ڕۆژنامەی “لیکیب”ـی فەڕەنسی ستایشی کەڵەشێرە بچووکەکەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا “ڕافائیل ڤاڕان” دەکات، پاش ئەوەی لە یاری دوێنێ شەوی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید، گۆڵی بردنەوەی لە فڕینێکی زۆر جواندا تۆمار کرد.
ڕۆژنامەکە بە پێهەڵگوتنەوە، باس لە ئاستبەرزی بەرگریکارە لاوەکەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “ڕافائیل ڤاڕان” دەکات، کە لە خولەکی 84ـی یارییەکەدا و بە فڕینێکی کەموێنە و بە لێدانی سەرێکی زۆر جوان، گۆڵی سەرکەوتنی بەسەر سویدییەکان تۆمار کرد.
هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا نزیك بوو لەوەی گۆڵی دووەم تۆمار بکات، بەڵام لە خولەکی 86ـی یارییەکەدا، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “کەریم بنزیما” نەیتوانی لە لێدانی پەناڵتی سەرکەوتوو بێت و دووەم گۆڵ بۆ کەڵەشێرەکان تۆمار بکات.
بۆ بیرهێنانەوەش، بەرگریکاری لاوی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا “ڕافائیل ڤاڕان”، بەتۆمارکردنی ئەو جۆرە گۆڵانە ناسراوە، هەر بۆیەش بە یاریزانە فڕیووەکە ناسراوە، چونکە بە شێوەیەکی گەورە لە لێدانەکانی سەردا بەرز دەبێتەوە و گۆڵ تۆمار دەکات.

إرسال تعليق