پێغەمبەری خۆشەویست “دخ” وێنەی ئیمانداری ڕاستەقینە لە هەنگدا وێنا دەکات، بەوەی لە هەنگدا نموونەی موسڵمانی ڕاستەقینە دەدۆزینەوە، کاتێك دەفەرمووێت:
“مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ مَثَلُ النِّحْلَةِ ، إِنْ أَكَلَتْ أَكَلَتْ طَيِّبًا ، وَإِنْ وَضَعَتْ وَضَعَتْ طَيِّبًا ، وَإِنْ وَقَعَتْ عَلَى عُودِ شَجَرٍ لَمْ تَكْسِرْهُ ، وَمَثَلُ الْمُؤْمِنِ مَثَلُ سَبِيكَةِ الذَّهَبِ إِنْ نُفِخَتْ عَلَيْهَا احْمَرَّتْ ، وَإِنْ وُزِنَتْ لَمْ تَنْقُصْ”.
“وێنەی ئیماندار وەکو هەنگ وایە، ئەگەر شتێك بخوات، شتێکی پاك دەخوات، ئەگەریش شتێك دابنێت، شتێکی پاك دادەنێت، ئەگەریش لەسەر چڵەدارێك بنیشێتەوە، نایشکێنێت، هەروەها وێنەی ئیماندار وەکو زێڕی لە قاڵبدراوی بێگەرد وایە، ئەگەر ئاگری لێبدرێت، سوور دەبێتەوە (پڕوشکی لێ پەرت و بڵاو دەبێتەوە) و هیچ پەڵەیەکی بە سەرەوە نییە تا ئاگرەکە پاکی بکاتەوە، ئەگەریش پێوانە بکرێت، کەم ناکات”.
مەبەستی پێغەمبەر “دخ” لەو فەرموودەیەدا زۆر ڕوونە، کە دەبێت ئیماندار وەکو هەنگ بێت لەوەی وەریدەگرێت و بەرهەمی دەهێنێت و دەیبەخشێت و ئەو شوێنەوارەی جێیدەهێڵێت، ئەوەتا هەنگ دەچێت لەسەر گوڵ و گژ و گیای پاك دەنیشێتەوە و شیلەکەیان دەمژێت و هەنگوێنی لێ بەرهەمدەهێنێت و دەیبەخشێتە مرۆڤایەتی و ئەو شوێنەوارە لە دوای خۆی جێدەهێڵێت، بە هەمان شێەوەش دەبێت موسڵمانان ئەوها بن و چەشنی هەنگ خۆیان وێنا بکەن.
بەشێکی دیکەی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خۆشەویست “دخ” پێمان دەڵێت: ئیماندار وەکو زێڕی لە قاڵبدراوی بێگەرد وایە، ڕەسەن و ئەسڵە، هەر چەند ناخۆشی و ناڕەحەتی و دەردەسەری ببینێت، کێشی کەم ناکات و ڕەنگی ناگۆڕێت، بەڵکو ئیمانەکەی بەهێزتر و چەسپاوتر دەبێت، وەکو زێڕە لە قاڵبدراوە بێگەردەکە، کە هەر چەند ئاگری لێبدرێت، نە دەسووتێت، نە کێشی کەم دەکات، نە ڕەنگی دەگۆڕێت، بەڵکو خاوێن دەبێتەوە و تۆز و خۆڵ و گەردەکەی سەری نامێنێت.
|| لە بەرواری 5/12/2014 نوێکراوەتەوە.

إرسال تعليق