پێگەیەکی ئەلیکتڕۆنی ئەڵمانی، تیشك دەخاتە سەر نهێنییەکی سەرسوڕهێنەر لە ژیانی خێزانی و منداڵی ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “تۆنی کرۆس”.
پێگەکە لایەنە گرنگەکانی ژیانی ئەو ئەستێرەیە دەخاتەڕوو، کە لە بنەماڵەیەکی هەژار لە شارۆچکەی “گرایفسفالد” پێگەیشتووە، ئەو شارۆچکەیەش دەکەوێتە سەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و پۆڵەندا، ئەوەش پاڵیناوە بە “تۆنی کرۆس” بۆ مومارەسەکردنی یاری تۆپی پێ، کە بە تاکە پیشەی خۆی زانیووە کە بتوانێت لە ڕێگەیەوە پارە کۆ بکاتەوە و لە مەینەتییەکانی هەژاری ڕزگاری ببێت.
لە ڕاپۆرتێکی پێگە ئەڵمانییەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئەو هەلومەرجانەی “تۆنی کرۆس” تێیاندا ژیاوە، بەڵام کەسوکارەکەی سەرکەوتوو بن لە چاندنی گیانی بەرپرسیارێتی و شێلگیریی لە ناخی “تۆنی کرۆس” هەر لە تەمەنی منداڵییەوە، شانبەشانی ڕەخساندنی بواری گەشەدان بە بەهرەمەندییەکەی لە تۆپی پێدا، تا گەیشت بەوەی بگاتە ئاستی وەرگیرانی لە ڕیزەکانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، کە دواتر توانی یارمەتی ئەو یانەیە بدات لە بەدەستهێنانی چەندین نازناوی ناوخۆیی و ئەوروپی، تا سەرەنجام لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوو پەیوەندیکرد بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی.
شایەنی باسە، “تۆنی کرۆس” ڕۆڵێکی گەورەی بینی شانبەشانی هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی بەڕازیل 2014 لە هاوینی ڕابردوو.

إرسال تعليق