وێنەکە گوزارشتییە |
وێنەی ئەو دیمەنە کاریگەرە، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێتەوە بڵاو دەکرێتەوە و، بووەتە جێگەی سەرسوڕمانی ئەوانەی بەرچاویان دەکەوێت.
ئەو بەکارهێنەرانە لە کۆمێنت و دەربڕینەکانیاندا ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئەو گەنجە پەککەوتەیە، خشوعێکی جوانی لە نوێژەکەیدا بەکارهێناوە و پاداشتی خوای گەورەی مەبەست بووە، بەبێ ئەوەی بزانێ کامێراکان وێنەی دەگوازنەوە.
هەروەها ئەوانەی کۆمێنتیان لەسەر وێنەکە نووسیووە، ستایشی وێنەگرەکەش دەکەن، کە هەڵساوە بە تۆمارکردنی ئەو دیمەنە کاریگەرە و تەرکیز خستنە سەر ئەو گەنجە خواناسە، هەروەکو ستایشی بڵاوکردنەوەی ئەو دیمەنە ئیمانییەی ناو حەڕەمی مەککەی پیرۆزیشیان کردووە.
|| ڤیدیۆی دیمەنە کاریگەرەکەی گەنجە خواناسەکەی ناو حەڕەمی مەککەی پیرۆز:
إرسال تعليق