Ads (728x90)

ئایینی ئیسلام لە نەمسا لە بووژانەوەدایە
مزگەوتێکی ناوازە لە نەمسا
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ژمارەی موسڵمانان لە نەمسا لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا زیاد دەبێت، ئەوەش بەهۆی کۆچی موسڵمان بۆ ئەو وڵاتە، ژمارەی مەسیحییەکان و کاسۆلیکەکانیش دادەبەزێت.

توێژینەوەکە، کە لەلایەن پڕۆژەی “ویرێل” ئەنجامدراوە (ئەو پڕۆژەیە تاوتوێی ڕۆڵی ئایین لە داڕشتنی بونیادی کۆمەڵایەتی و دانیشتووانی دەکات لە ڤییەنا)، پێشبینی دەکات لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا، تەنها یەك لەسەر سێی دانیشتووانی ڤییەنای پایتەخت لە کاسۆلیکەکان بێت و، ژمارەی موسڵمانانیش زیاد بکات و ڕێژەکەیان بگاتە 21%ـی کۆی دانیشتووانی پایتەخت.

توێژەران دەیخەمڵێنن، کە لە ئێستادا، ڤییەننای پایتەخت 41%ـی کاسۆلیکەکان و 4%ـی پڕۆتستانتەکان و 9%ـی ئەرەسۆزکسەکان و 12%ـی موسڵمانەکان و 0.5%ـی جوولەکەکان لەخۆدەگرێت، هەروەکو 3%ـی شوێنکەوتووانی ئایینەکانی دیکەی تێدایە، 30%ـشیان بێدینن، ئەو زانیارییانەش لەلایەن پێگەی ئەلیکتڕۆنی “زا لۆکاڵ”ـی هەواڵنامەیی ئەوروپی بڵاوکراونەتەوە.

شایەنی باسە، لە ئێستادا کۆنگرەیەك لە ڤییەنا دەربارەی ئایینەکان گرێدەدرێت، تێیدا تاوتوێی پەیوەندی ئایین بە دانیشتووان دەکرێت، کە بژاردەیەك لە زانایان و توێژەران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەکەن.

إرسال تعليق