“پاولۆ دیبالا” خاوەنی دووەم گۆڵی یانەی پالێرمۆ ئاهەنگ دەگێڕێت |
یارییەکە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بوو، تێیدا لە خولەکی 23ـدا، بەرگریکاری کۆلۆمبی یانەی میلان “کریستیان زاباتا” بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمار کرد، دوای سێ خولەك لەو گۆڵە، یانەکەی دوورگەی “سەقیلییە” دووەم گۆڵی خۆی لە ڕێگەی یاریزانی ئەرجەنتینی “پاولۆ دیبالا”ـەوە تۆمار کرد.
یارییەکەش بەو ئەنجامە 2-0، بە سەرکەوتنی یانەی پالێرمۆی میوان لە دوورگەی “سەقیلییە” و شکستی یانەی ئەی سی میلان کۆتاییهات، جارێکی دیکەش یاریگای “سانسیرۆ” بووە شانۆی شکستەکانی یانەی میلان و، هەوادارانیشی تووشی نائومێدی بوونەوە.
بەو ئەنجامەش، کۆی خاڵەکانی یانەی ئەی سی میلان وەکو خۆی 16 خاڵ مایەوە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی جێگیر بوو، پالێرمۆش بە 12 خاڵ هاتە پلەی سێزدەیەم و هەنگاوێك لە ناوچەی مەترسی دوورکەوتەوە.
إرسال تعليق