بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانی تایبەت بە بواری پزیشکایەتی، دەرکەوتووە میوەی خۆخ باشترین چارەسەرییە بۆ حاڵەتی قەبزی، کە لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر گیرۆدەی بوون.
بەمدواییانەش، لە نۆڕینگەکانی فەڕەنسادا، تازەترین چارەسەری بۆ حاڵەتی قەبزی و گرفتەکانی دەرکەوتووە، کە بریتییە لە کیسێك، کە حەوت دانە لە میوەی خۆخ یان هەڵووژەی تێدایە.
زانایان دەڵێن، ئەو جۆرە میوەیە (خۆخ)، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، کە ئەوەش یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات لە کارکردن و ڕەوان کردنیان و نەهێشتنی گرفتەکانی.
هەروەها ئەوەش زانراوە، کە میوەی خۆخ ڕێژەیەکی زۆر لە شەکری تێدایە، بۆیە دەبێت پێش خواردنی ئەو چارەسەرییە تازەیە، لەناو ئاودا بتوێندرێتەوە، پاشان بەکاربهێنرێت.
جێگەی بە بیرهێنانەوەیە، کە کوردستان خاکێکی بە پیت و بەرەکەتە بۆ کوشتوکاڵ و چاندن و بەرهەمهێنانی میوە، بەڵام بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا وەکو پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە، هەر بۆیەش بە زۆری ئەو میوەیە و هاوشێوەکانی لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکرێن.

إرسال تعليق