ئەمڕۆ لە هوتێلی “میلیا کاستیا”، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، خەڵاتی “پێڵاوی زێڕین”ـی وەرگرت وەکو گۆڵکاری ئەوروپا لە وەرزی ڕابردوو بە ڕێژەی 31 گۆڵ.
خەڵاتەکە لەلایەن “فلۆرەنتینۆ پێرێز”ـی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدەوە بەخشرایە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەش ئەستێرە پورتوگالییەکە خۆشحاڵی خۆی بە وەرگرتنی خەڵاتی “پێڵاوی زێڕین” بۆ سێیەم جار لە ژیانیدا دەربڕی.
لە قسەکردن بۆ میدیاکان “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” وتی: پێشبینی ئامادەبوونی ئەو خەڵکە زۆرەم نەدەکرد لێرە، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیریان کردووم لە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، سوپاسی هاوڕێکانیشم دەکەم، چونکە بەبێ ئەوان نەمدەتوانی ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم.
هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند: زۆر بەختەوەرم، هەستدەکەم یەکەم جارە لە ژیانم خەڵاتی “پێڵاوی زێڕین” بەدەستدەهێنم، هەموو تواناکانیشم دەخەمەگەڕ بۆ یارمەتیدانی یانەی ڕیال مەدرید لە داهاتوودا.
“کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: شتێکی ڕوونە کە من حەز بە بردنەوەی خەڵاتە کەسییەکان دەکەم، بەڵام لەوە گرنگتر لەلای من بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی و نازناوەکانە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید.

إرسال تعليق