لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، یانەی ناپۆلی میوانداری یانەی ڕۆمای پایتەختی کرد.
لە خولەکی 3ـی گێمی یەکەمدا، هێڕشبەری ئەرجەنتینی یانەی ناپۆلی “گوانزالۆ هیگواین” گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یانەی میوانی خستە دۆخێکی قوڕسەوە.
لە گێمی دووەمدا یانەی ڕۆما زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام نەیتوانی، بەڵکو یاریزانی ئیسپانی یانەی ناپۆلی “کاییخۆن” لە خولەکی 85ـی یارییەکەدا گۆڵی دڵنیایی و سەرکەوتنی تۆمار کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-0 کۆتاییپێهات.
بەو ئەنجامەش، یانەی ڕۆما هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کاڵچیۆ بە 22 خاڵ، یانەی یۆڤانتۆسیش سوودمەندی یەکەم دەبێت لەو ئەنجامە، بەو پێیەی بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی ڕۆما لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”ـدا بوو، یانەی ناپۆلیش بە 18 خاڵ هاتە پلەی سێیەم ڕیزبەندییەکە.
شایەنی باسە، لە یارییەکەدا ناوبژیوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە، 5 کارتی زەردی بە ڕووی یاریزانانی هەردوولاد بەرز کردەوە، 2ـیان بۆ یاریزانانی ناپۆلی، 3ـشیان بۆ یاریزانانی ڕۆما.

إرسال تعليق