وێنەی مزگەوتێکی دیار لە بەحرێن |
بە گوێرەی ئەو بڕیارەی پادشا، ژمارەی شوێنەکانی سەماکردن، کە داخراون، گەیشتووەتە 140 شوێن لە 28 هوتێل لە ئاستی چوار ئەستێرەیی.
ئەو بڕیارەی پادشای بەحرێن دوای ئەوە دێت، کە وەزیری ڕۆشنبیریی بەحرێنی “می ئال خەلیفە” بڕیاری پێشکەشکردنی شەڕاب و هێنانی هونەرمەندانی ئافرەت و کارکردن لە باڕ و شوێنەکانی سەماکردن لە هوتێلە سێ ئەستێرەییەکانی دەرکرد بوو لە مانگی یۆلیۆی ڕابردوو.
ئەو هەنگاوەش بە یەکەمین دادەنرێت لە شانشینی بەحرێن، چونکە پێشتر قەدەغەکردنەکە تەنها هوتێلە یەك ئەستێرەیی و هوتێلە دوو ئەستێرەییەکانی دەگرتەوە و، بڕیارەکە پێش سێ ساڵ دەرچوو بوو.
شایەنی باسە، بڕیارەکەی پێشوو قەدەغە و کڕین و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی پەسند کرد بوو، هەروەها هێنانی هونەرمەندانی لە هەردوو ڕەگەزەکە و کارکردن لە شوێنەکانی سەماکردنی ڕاگرتبوو، هەروەها هۆڵەکانی پێشکەشکردنی نمایشە هونەرییە عەڕەبی و بیانییەکانیشی وەستاند بوو، هەموو ئەمانەش تایبەت بوون بە هوتێلەکان لە ئاستی سێ ئەستێرەییەکان.
إرسال تعليق