ئەفسانەی هۆڵەندی “یۆهان کرۆیف”، ستایشی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “کارلۆ ئەنشیلۆتی” دەکات لەسەر ئەو سەرکەوتنانەی ئەو وەرزە لەگەڵ تیپەکەی پێشکەشیان دەکات.
ڕۆژنامەی “مارکا” لێدوانی “یۆهان کرۆیف”ـی گواستۆتەوە، کە دەڵێت: “ئەنشیلۆتی” لە زۆر وڵاتی جیاواز کاری کردووە، هەروەکو ئەو پێنج زمان دەزانێت، شارەزایی زۆریشی کۆکردووەتەوە، هەموو ئەوانەش یارمەتیان داوە لەسەر دەستباڵابوونی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید، بەڵام ئەو شتانە تەواو پێچەوانەن لە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە “لویس ئینریکی”، چونکە ئەو ڕاهێنەرێکی گەنجە و هەمان شارەزایی “ئەنشیلۆتی” نییە.
“یۆهان کرۆیف” لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە “لویس ئینریکی” تەنها 11 یاری لەگەڵ بلۆگرانا ئەنجامداوە، دوای تێپەڕبوونی 8 هەفتەش سەرکەوتوو بوو لەوەی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی بگرێت، بەڵام دوای ئەوە تووشی کەوتن بوو.
هەروەها “یۆهان کرۆیف”، کە ماوەیەکی زۆریش یاریزانی بەرشەلۆنە بووە و، چەند ساڵێکیش ڕاهێنەر ئەو یانەیە بووە، هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرشەلۆنە بەوە ڕاڤە دەکات، کە چەند یاریزانێکی نوێ هاتوونەتە ڕیزی یانەکە، کە پێویستیان بە کات هەیە تا خۆیان بگونجێنن، هەروەها دەشڵێت، “لویس ئینریکی” شارەزایی پێویستی نییە.
بەڵام لە کۆتایی قسەکانییدا، “یۆهان کرۆیف” دووپاتی لەسەر ئەوە کردەوە، دەبێت دەرفەت بە “لویس ئینریکی” بدرێت، چونکە ئەو ماوەیەی لەگەڵ یانەکە بەسەریبردووە، پێوەر نییە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاهێنەر، هەروەکو ناوبراو ستایشی ڕاهێنەری پێشووتری یانە کەتەلۆنییەکە “پیپ گواردیۆلا”ـی کرد لەسەر ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی لە کاتی سەرپەرشتیکردنی بلۆگرانا بەدەستیهێنان.

إرسال تعليق