ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی “ماریۆ کێمبس” پێیوایە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” تامەزرۆیی بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاترە، ئەوەش وایکردووە دەستباڵایی خۆی بەسەر “لیۆنێل میسی”ـدا بسەلمێنێت و ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
“کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەو وەرزەدا بە تۆمار کردنی 17 گۆڵ، پێشەنگی لیستی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی “لیگا”ـی گرتووە، بە پێچەوانەی “لیۆنێل میسی” کە بە سەرەتایەکی خراپ دەستیپێکرد و خاوەنی 8 گۆڵە.
لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی “دیفنسا سەنترال”، “ماریۆ کێمبس” وتی: هەست دەکەم ئاستی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە، ئەو وەکو شەڕاب وایە، چەند کۆنتر بێت، باشتر دەبێت، لە کاتێکدا “لیۆنێل میسی” تەنیا لە یاریەك یان دووان یان سێ یاریدا باش یاری دەکات، دواتر لە یارییەکانی دیکە ئاستی دادەبەزێت، لە ڕاستیدا لە “لیۆنێل میسی”ـدا تامەزرۆیی بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بەدیناکەم.
بە وتەی “ماریۆ کێمبس”، خاڵی جیاکەرەوە لە نێوان “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “لیۆنێل میسی”ـدا ئەوەیە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” هەمیشە برسییە بۆ بەدەستهێنانی نازناو و پاڵەوانێتییەکان و بردنەوەی تۆپی زێڕین و نازناوی باشترین یاریزانی جیهان.

إرسال تعليق