یانەی سەلتافیگۆی ئیسپانی، موفاجەئەیەکی گەورەی لەو وەرزەی “لیگا”ـدا خوڵقاند، پاش ئەوەی لەناو یاریگای “کامپنۆ”ـدا، سەرکەوتنی بەسەر یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ تۆمار کرد.
یارییەکە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی هەفتەی دەیەمدا بوو، لە کاتێکیشدا بەرشەلۆنە تینووی بردنەوە بوو بۆ دەرمان کردنی برینی دۆڕانە گەورەکەی لە یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی پێشوودا، بەڵام “خواکین لاریڤی” یاریزانی لێهاتووی سەلتافیگۆ لە خولەکی 55ـدا، توانی یاریگای “کامپنۆ” بهەژێنێت و تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لەو یارییەدا چەندین دەرفەتی ئاسانی تۆمارکردنی گۆڵیان لەدەستدا، لەولاشەوە گۆڵپارێزی یانەی سەلتافیگۆ بە ئاستێکی بەرز و بە درەوشانەوەیەکی گەورەوە دەرکەوت و بەربەستێکی گەورە بوو لە بەردەم هێڕشەکانی بلۆگرانا.
بەو شکستە، یانەی بەرشەلۆنە پاشەکشەی کرد لە پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئیسپانی “لیگا” و خاڵەکانی وەکو خۆی 22 خاڵ مایەوە و چووە پلەی سێەمی ڕیزبەندییەکە، یانەی سەلتافیگۆش کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە 19 خاڵ و هاتە پلەی شەشەمی ڕیزبەندییەکە، یانەی ڕیال مەدریدیش بە بردنەوەی لە یانەی گرەنادا، کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە 24 خاڵ و هاتە پێشەنگی ڕیزبەندی.

إرسال تعليق