Ads (728x90)

ئەبوهوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت، هیچ کاتێك پێغەمبەر (دخ) بە چاوی کەم تەماشای خواردنی نەکردووە (چونکە بە کەم تەماشاکردنی خواردن، خۆی لە خۆیدا شتێکی ناشیرینە و ڕێزنەگرتنە لە ڕۆزی خوای پەروەردگار)، ئەگەر پێغەمبەر “دخ” خواردنەکەی بە دڵ بوایە دەیخوارد، ئەگەر بە دڵیشی نەبوایە نەیدەخوارد.

جابری کوڕی عەبدوڵاش (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە، کە پێغەمبەر (دخ) داوای پێخۆری کرد لە ماڵەوە، ئەوانیش وتیان تەنیا سرکەمان هەیە، حەزرەت (دخ) فەرمووی بێنن با بیخۆین، ئینجا دەستیکرد بە خواردنی سرکە و دەیفەرموو: “سرکە پێخۆرێکی باشە، سرکە پێخۆرێکی باشە”.

ئەوەش سەلمێنراوە کە پێغەمبەر (دخ) هەرگیز ستایش یان سەرزەنشتی هیچ خواردنێکی نەکردووە، بەڵکو بەردەوام سوپاسگوزاری و شوکرانەبژێری بەخششەکانی خوای گەورەی دەکرد.

بۆیە پێویستە لەسەرمان شوێنپێی پێغەمبەرمان (دخ) هەڵبگرین و، چاو لە ڕەفتارەکانی ئەو بکەین، هەروەها ئادابەکانی ئەو وەکو خۆی پەیڕەو بکەین، بە تایبەت ئادابەکانی خواردن و خواردنەوە، دەشبێت ڕێز لە خواردن و خۆراك بگرین و بێڕێزیان بەرامبەر نەکەین، منداڵەکانیشمان لە گچکەییەوە فێر بکەین سوپاسگوزاری خوای گەورە بکەن لەسەر ڕزق و ڕۆزییەکەی، چونکە لە ئێستادا خەریکە بێڕێزیکردن بەرامبەر خواردن و خۆراك دەبێتە دیاردەکی مەترسیدار.

إرسال تعليق