دەگێڕنەوە، پاڵەوانی ناسراوی هیندی “گاندی”، ڕۆژێکیان بە خێرایی دەڕۆیشت تا بتوانێت بە شەمەندەفەرەکە بگات، کە دەستی بە ڕۆیشتن کرد بوو.
لە کاتی سەرکەوتنی بۆ ناو شەمەندەفەرەکە، تاکە پێڵاوێکی کەوتە خوارەوە و یەك تاکە پێڵاوی لە پێدا مایەوە، بەڵام ئەو بەوپەڕی کەسایەتی بەهێزییەوە، تاکە پێڵاوەکەی دیکەشی داکەند و بە خێرایی بە ئاراستەی تاکە پێڵاوەکەی دیکە فڕێیدا.
هەندێك کەس گومانیان برد توڕە بووە، بۆیە ئەوەیان بە شتێکی سەیر بینی، چونکە ئەو بە کەسێکی لەسەرەخۆ ناسراو بوو، بۆیە پرسیاریان لێکرد: “چی وای لێکردی ئەو کارە بکەی؟!”.
“گاندی”ـی دانا وەڵامی دانەوە: حەزمکرد ئەو هەژارەی پێڵاوەکەم هەڵدەگرێتەوە، هەردوو تاکەکەیان هەڵبگرێتەوە نەك یەك تاکیان، تا بتوانێت سوودیان لێوەربگرێت!.
|| مامەڵەکردن لەگەڵ کەوتنەکانی ژیان ئەوها دەبێت، بەوەی کەوتنەکانت بکەیتە مایەی سەرکەوتن و سەروەری و سەربڵندی.

إرسال تعليق