Ads (728x90)

کاریگەری هەستی خەم بە بەراورد بە هەستەکانی دیکە
تاکەکان پێویستیان بە کاتێکی دوورودرێژ هەیە تا ڕووداوە غەمناکەکانی وەکو مردن و جیابوونەوە تێبپەڕێنن، بەڵام تیمێك لە زانایان کاریان کردووە بۆ زانینی ئەو ماوەیەی مرۆڤ پێویستی پێدەبێت بۆ تێپەڕاندنی هەستە جیاوازەکان، لە خەمەوە تا دەگاتە دوودڵی و ڕاڕایی و دڵخۆشی و تاد.

زانایان لە زانکۆی “لۆفان”ـی بەلجیکی، پرسیاریان لە 233 خوێندکار کرد سەبارەت بە گۆڕانکارییە عاتیفییەکانیان، وە سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ دۆخە جیاوازەکانی ژیانیان.

سەرەنجام زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە خەم، لەناو 27 هەستی جیاوازدا، بۆ کاتێکی دوورودرێژتر بەردەوام بووە، لە کاتێکدا هەستەکانی “ڕیسوایی و موفاجەئە و ترس و هێڵنجدان و کارتێکردنە عاتیفییەکان و بێزاربوون و حەسانەوە” بە شێوەیەکی خێراتر بەسەرچوون.

کارەکە زیاتر لە 120 کاتژمێری خایاند بۆ تێپەڕاندنی هەستی خەم، لە دوای ئەویش هەستی ڕق و کینە 60 کاتژمێر بەردەوام بووە، هەستی دڵخۆشیش ماوەی 35 کاتژمێر درێژەیکێشاوە، بەڵام هەستەکانی ڕیسوایی و هێڵنجدان پێویستیان بە تەنیا یەك خولەك هەبوو بۆ بەسەرچوونیان.

وێڕای ئەوەی کە هەستی بێزاربوون هێما دەکات بۆ تێپەڕبوونی کات بە لەسەرخۆیی، بەڵام ئەویش لەو هەستانە بووە کە بە خێرایی بەسەرچوون.

ئەنجامەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە هەستی غیرە 15 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، هەستی جۆش و خرۆش و دڵگەرمیش 6  کاتژمێر دەمێنێتەوە، هەستەکانی سەرسام بوون و پێزانینیش 5 کاتژمێر دەخایەننن، هەستی حەسانەوەش 3 بۆ 4 کاتژمێر دەمێننەوە، هەستی هاوسۆزیش 1.3 کاتژمێر درێژە دەکێشێت، هەستی شانازیکردنیش 2.6 کاتژمێر بەردەوامیان دەبێت.

إرسال تعليق