Ads (728x90)

زانیارییەکی زۆر بەسوود بۆ جگەرەکێشەکان
جگەرەکێشان لە دابە خراپەکان دەژمێردرێت، کە زۆرێك لە گەنجان و بەساڵاچووان لە هەردوو ڕەگەزەکە لە سەرتاسەری جیهان گیرۆدەی بوون.

هەموو جگەرەکێشێکیش پەرۆشی ئەوەیە بزانێت چۆن لە نزیکترین کات خۆی لە جگەرەکێشان ڕزگار بکات.

بەڵام زۆربەی جگەرەکێشەکان ناتوانن واز لەو دابە خراپە بێنن، کە تەندروستی مرۆڤ تێکدەدات، بۆیە بەدوای شتە سروشتییەکان دەگەڕێن کە یارمەتیان بدات لە پاککردنەوەی سییەکانیان، کە تووشی تێکچوونێکی زۆر دەبێتەوە بەهۆی جگەرەکێشانەوە.

لەو بابەتەدا زانیاریتان پێدەدەین لەسەر خواردنێك، کە یارمەتیدەرە لەسەر پاککردنەوەی سییەکان لە شوێنەوارەکانی جگەرەکێشان، کە ئەویش جگەرە، چونکە هەندێك لە توێژینەوە تازەکان سەلماندوویانە، کە جەرگ بڕێکی گونجاو لە ماددەی “سیلینیۆم” لەخۆدەگرێت، کە تەندروستی سییەکان بەهێز دەکات و، کانزایەکە تایبەتمەندییە دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە، کە لە دژی برینە شێرپەنجەییەکان لە کۆئەندامی هەناسەدان دەجەنگن.

بۆیە گرنگە هەموومان ژەمەخواردنێکی تایبەت بە جگەر (جەرگ) لە بیر نەکەین، بە تایبەت جگەرەکێشەکان، لانیکەم هەفتانە جارێك.

إرسال تعليق