Ads (728x90)

چۆن “ستیڤ جۆبز” گەیشتە لووتکە؟!
خاوەنی پێشووی کۆمپانیای “ئەپڵ”ـی ئەمریکی “ستیڤ جۆبز”ـی کۆچکردوو، بە چەندین وێستگەی سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەری ژیانیدا تێپەڕ بووە، کە هەر یەکێکمان دەتوانین سوودی زۆریان لێوەربگرین.

“ستیڤ جۆبز” شۆڕشێکی گەورەی لە ڕەوتی تەکنەلۆژیادا بەرپاکردووە و بووەتە خاوەنی چەندین داهێننامەی گەورە، بۆیە گەڕانەوە بۆ قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی ئەو پیاوە داهێنەرە، مرۆڤ هاندەدات بۆمتمانە بەخۆبوون و خۆبەدەستەوەنەدان و درێژەدان بە ژیان وێڕای بەربەست و سەختییەکان.

گرنگترین وێستگەکانی ژیانی “ستیڤ جۆبز”، کە بووە هۆی ئەوەی بگاتە لووتکەی ناوبانگ:

|| لە ساڵی 1955 و دوای لەدایکبوونی، ڕاستەوخۆ دایك و باوکی دەستبەرداری دەبن.

|| لە ساڵی 1972، کۆمپانیای بەناوبانگی ئەمریکی HP ڕەتیانکردەوە کاریان لەگەڵ بکات، بە بیانووی ئەوەی خوێندنی تەواو نەکردووە و بڕوانامەی بەدەستنەهێناوە.

|| لە ساڵی 1976 ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشێت تا بتوانێت لەگەڵ هاوڕێکەی کۆمپانیایەك دابمەزرێنێت.

|| لە ساڵی 1985 لە کۆمپانیایەکەی دەردەکرێت، بۆیە دەکەوێتە ناو شەپۆڵێکی پڕ گێژاوی پەستی و خەمۆکییەوە.

|| لە ساڵی 2010 ناوی دەچێتە مێژووەوە وەکو بەناوبانگترین کەسایەتی لە بواری تەکنەلۆژیا لەسەر ئاستی جیهان، سەروەت و سامانەکەشی دەگاتە 8 ملیار دۆلار.

إرسال تعليق