یانەی چێلسی ئینگلیزی، یاری لووتکەی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” لە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول یەکلایی کردەوە، پاش ئەوەی بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە.
یارییەکە، کە لەسەر یاریگای “ئەنفێڵد”ـی تایبەت بە یانەی ڕیدز بەڕێوەچوو، ئاستێکی بەرزی لەلایەن هەردوولاوە بەخۆیەوە بینی، لە خولەکی 9ـی گێمی یەکەم یانەی لیڤەرپوول تاکە گۆڵی خۆی لە ڕێگەی یاریزان “ئێمری کان”ـەوە تۆمار کرد، دوای ئەوەی شووتێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی بلوز کرد و بەر بەرگریکار “گاری کاهێل” کەوت و تۆپەکە ڕێڕەوی گۆڕی و چووە ناو تۆڕەوە.
بەڵام لە خولەکی 14ـی گێمی یەکەم یانەی بلوز لە ڕێگەی یاریزانی بەرگریکار “گاری کاهێل” گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمار کرد، لە خولەکی 67ـی یارییەکە لە گێمی دووەمدا یانەی بلوز لە ڕێگەی یاریزانی هێڕشبەر “دییگۆ کۆستا” گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد، یارییەکەش بەو ئەنجامە 2-1 و بە بردنەوەی یانەی چێلسی کۆتاییهات.
یانەی چێلسی بەو بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە 29 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، یانەی لیڤەرپوولیش خاڵەکانی وەکو خۆی 14 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەکە مایەوە و، تا دێت دۆخی لە هەموو ڕکابەرییەکان خراپتر دەبێت.

إرسال تعليق