یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، جارێکی دیکە دەستباڵایی خۆی لەسەر ئاستی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بەسەر تەواوی یانەکان دووپاتکردەوە، پاش ئەوەی دوێنێ شەو لە یەکێك لە بەهێزترین یارییەکانی هەفتەی دوانزەیەمینی “کاڵچیۆ”ـدا، لەناو ڕۆمای پایتەختدا بە سەرکەوتنێکی گرنگ گەڕایەوە بۆ تۆرینۆ.
لەو یارییەدا، کە خانمە پیرەکە بووە مێوانی یانەی لازیۆ، توانی یارییەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی بە بردنەوە بە ئەنجامی 3-0 یەکلایی بکاتەوە و پارێزگاری بکات لە پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”.
گۆڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس لەلایەن “پۆڵ پۆگبا” لە خولەکەکانی 24 و 64 و “کارلۆس تێفێز” لە خولەکی 55ـەوە تۆمارکران.
بەو ئەنجامەش، یانەی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا، کۆی خاڵەکانی خۆی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” گەیاندە 31 خاڵ، بە جیاواز 3 خاڵ لە پێش یانەی ڕۆمای پایتەختەوەیە، کە ئەوەی دوایی خاوەنی 28 خاڵە، چونکە یانەی ڕۆماش بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ئەتەلەنتای بردەوە.

إرسال تعليق