یەکێك لە جوانترین وتەکانی مەولانا ((جەلالەددین ڕۆمی)):
ئاوی ناو بەلەم، لەناوچوونی دەگەیەنێت..
بەڵام کاتێك ئاوەکە لە ژێر بەلەمەکەوە بێت، ڕزگابوون لێرەوەیە..
شیکردنەوەی مەبەستی مەولانا لەو وتەیەی: ئەگەر دونیا کەوتە دڵی مرۆڤەوە، بەوەی تووشی دەردی دونیاپەرستی بوو، سەرەنجامەکەی لەناوچوون و تێکشکان دەبێت، بەڵام کاتێك مرۆڤ دونیا دەخاتە ژێر پێیەکانییەوە، بەوەی بەرگی دونیاپەرستی دادەدڕێت، ئەو خۆی حوکمڕانە و زاڵ دەبێت بەسەر دەردە کوشندە لەناوبەرەکانی.
پوختەی مەبەست.. کاتێك مرۆڤ دونیا دەکاتە هۆکار نەوەكو ئامانج، لێرەوە ئاسۆکانی ڕزگاربوونی دەردەکەون.
إرسال تعليق