یانەی پاریس سانجێرمانی هەڵگری نازناو و پاڵەوانی دوو وەرزی ڕابردووی خولی فەڕەنسی “لیگاوەن”، توانی ئەنجامی یاری کلاسیکۆی فەڕەنسی لە بەرامبەر یانەی مارسیلیای ڕکابەرە سەرسەختەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، پاش ئەوەی 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یارییەکە لە کۆتا یارییەکانی هەفتەی 13 و لەسەر یاریگای “پارك دی بڕانس” لە پاریسی پایتەخت و لە بەردەم 45 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.
هەردوو گۆڵەکەی یانە پاریسییەکە لەلایەن یاریزانی بەڕازیلی “لۆکاس مۆڕا” لە خولەکی 38 و یاریزانی ئۆرگوایی “ئیندیسۆن کاڤانی”لە خولەکی 85 تۆمار کران، بەو بردنەوەیەش یانەی پاریس سانجێرمان سنوورێکی بۆ یەکسانبوونی هەردوو یانەکە دانا لە ژمارەی سەرکەوتنەکان و گۆڵە تۆمار کراوەکان.
هەروەکو ئەو بردنەوەیە بە شەشەمین بردنەوەی لەسەر یەكی یانەی پاریس سانجێرمان دادەنرێت لە یاری کلاسیکۆ لە بەرامبەر یانەی مارسیلیا لە پێشبڕکێ جیاوازەکاندا، ئەو بردنەوەیەش ژمارە 33 بوو بۆ یانە پاریسییەکە لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ یانەی مارسیلیا، کە ئەویش لە 32 یاری براوە بووە، هەردوو یانەش لە 20یاری یەکسانبوونە، ئەوەش لە کۆی 84 یاری کە لە نێوانیان ئەنجامدراوە لە هەموو پێشبڕکێکان.

إرسال تعليق