Ads (728x90)

بۆ یەکەمجار لە “جەمسەری باشوور” دەنگی بانگ بەرز دەبێتەوە
وێنەکە گوزارشتییە
پێگەی ئەلیکتڕۆنی “دەنگی ڕوسیا”، موژدەیەکی خۆش بۆ هەموو موسڵمانێکی تامەزرۆ بۆ بڵاو بوونەوەی ڕۆشنایی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە هەموو جیهان، لە هەواڵێکدا دەڕازێنێتەوە و دەیچرپێنێتە شەیدایان و ڕێبوارانی شاڕێی سەربەرزی دین و دونیا.

پێگە ڕوسییەکە لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەوەتەی دەرکەوتنی بەرەبەیانی ئیسلام، دەنگی بانگ لە کۆماری تەتارستانی ڕوسی بەرز دەبێتەوە.

پێگەکە هەروەها نووسیوویەتی، تیمێکی زانستی ڕووسی، کە ڕەوانەی ئەو شوێنە کرا بوو، لە ئاهەنگێکدا، کە لە مۆزەخانەی ڕۆشنبیریی سەر بە مزگەوتی “گوڵ شەریف” سازکرا، 100 دانە لە قوڕئانی پیرۆزیان ڕادەستی ئیدارەی ڕۆحی لە کۆماری تەتارستان کرد.

پێگەکە وتەی بەرپرسێکی ئیدارەی ڕۆحی لە کۆماری تەتارستان بەناوی “نیاز سابرۆڤ” دەگوازێتەوە، کە لەسەر ئەو هەنگاوە مێژووییە دەڵێت: لە ساتەوەختێکی مێژووییدا بۆ موسڵمانان لە ڕوسیا، ئێستا لە “جەمسەری باشوور” قوڕئانی پیرۆز دەخوێندرێت، بۆ یەکەمجاریش بانگ دەدرێت.

ئەو ساتەوەختە مێژووییە هەرچەند تایبەتە بە موسڵمانانی ڕوسیا و کۆماری تەتارستان، بەڵام مزگێنییەکی دڵخۆشکەرە بۆ هەموو موسڵمانان لە هەر کوێیەکی دونیادا بن.

إرسال تعليق