کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل “تیاگۆ سیلڤا”، دڵتەنگی خۆی لە بەرامبەر لەدەستدانی نیشانەی کاپتنی لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی سامبا دەربڕی، دوای ئەوەی هاوڕێکەی “نێیمار” بە کاپتن لە شوێنی ئەو دەستنیشانکرا.
بەرگریکارە ئاستبەرزەکەی بەڕازیل، خەمباری زۆری خۆی نیشاندا لە هەمبەر ئەو دۆخەی لەناو هەڵبژاردەی بەڕازیل بەسەریدا سەپێنراوە، پاش ئەوەی “دۆنگا” وەکو ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی سیلیساو دیاریکرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، کە دوێنێ بۆی ساز کرا، “تیاگۆ سیلڤا”ـی بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە ڕاشکاوانە وتی: من درۆ ناکەم، چونکە بەختەوەر نیم لە هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئەوەشی ڕوودەدات نیگەرانم دەکات، شتەکە وەکو ئەوە وابوو، کە بڕیارەکە درا بەبێ ئەوەی تەنانەت قسەشم لەگەڵ بکرێت، ناشیشارمەوە کە لە ماوەیەکی ئازاربەخشدا دەژیم و لە ئێستادا بەختەوەر نیم.
ئەو هەروەها وتی: کاپتنی ئێستا “نێیمار”، هەرگیز ڕاوێژی لەگەڵ نەکردووم لەسەر ئەو بابەتە، هیچ یەکێکیش لەناو تیپەکەمان نەهاتۆتە لامان لەسەر ئەو باسە قسەم لەگەڵ بکات!.
پێش ئەوەی قسەکانیشی تەواو بکات، “تیاگۆ سیلڤا” ڕایگەیاند: نامەوێ هەڵسم بە بەرپاکردنی شۆڕشێك و خوڵقاندنی کێشە لەناو هەڵبژاردەی بەڕازیل، بۆ زانینیش من قسە لەگەڵ ئەوانی دیکە ناکەم لەسەر ئەو بابەتە.

إرسال تعليق