یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، یاری لووتکەی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” لە بەرامبەر یانەی ئەرسناڵ یەکلایی کردەوە، پاش ئەوەی بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لێ بردەوە.
یارییەکە، کە لەسەر یاریگای “ئیماڕات”ـی تایبەت بە یانەی گانەرز بەڕێوەچوو، ئاستێکی بەرزی لەلایەن هەردوولاوە بەخۆیەوە بینی، لە خولەکی 56ـی گێمی دووەم، یانەی مانچستەر یونایتد گۆڵی یەکەمی خۆی لە ڕێگەی یاریزان “کیران گیبس”ـەوە بە هەڵە لە گۆڵی خۆیان تۆمار کرد، .
لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە و لە خولەکی 85ـدا، یانەی شەیتانە سوورەکان لە ڕێگەی “واین ڕۆنی” گۆڵی دووەمی خۆیان تۆمار کرد و ئەرکی تۆپچییەکانیان زەحمەتتر کرد.
لە خولەکی 90ـی یارییەکەشدا، هێڕشبەری فەڕەنسی یانەی ئەرسناڵ “ئۆلیڤەر گیرۆ” ئەنجامەکەی بە گۆڵێکی زۆر جوان کەمکردەوە بۆ یەك گۆڵ، ناوبژیوانیش 8 خولەکی وەکو کاتی زیادکراوی یارییەکە حیساب کرد، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی دیکە بەسەر ئەنجامی کۆتایی یارییەکەدا بێت.
یارییەکەش بە سەرکەوتنی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات، یانەی مانچستەریش بەو بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە 19 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، یانەی ئەرسناڵیش خاڵەکانی وەکو خۆی 17 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولەکە مایەوە.

إرسال تعليق