شەوی ڕابردوو، ئاهەنگی دەستنیشانکردنی “شاجوانی جیهانی ئیسلامی” لە شاری “یۆگیاکارتا” لە وڵاتی ئیندەنووسیا بەڕێوەچوو، کە لە چوارچێوەی پێشبڕکێیەکدا، کچێکی تونسی بەناوی “فاطمە گۆفڕاش” نازناوەکەی بردەوە.
لەو پێشبڕکێیەدا، 25 پاڵێوراو بەشداری ڕکابەرییەکەیان کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی “شاجوانی جیهانی ئیسلامی”، کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 27 ساڵییدا بوو، کە نوێنەرایەتی 18 وڵاتیان دەکرد.
ئەوەی شایەنی باس بێت، ئەو پێشبڕکێیە ساڵانەیە، ئەو ساڵیش بۆ چوارەم جارە ڕێکدەخرێت، مەبەستیش لە ئەنجامدانی، کۆکردنەوەی داهاتە لە پێناو بەهاناوەچوونی ژنانی موسڵمان، ئەوانەی بە دەست نەهامەتییەکانی جەنگ و ململانێ و کارەساتە سروشتییەکانەوە دەناڵێنن، بە تایبەتیش لە عێڕاق و سوریا.
خاڵێکی دیکە، کە لە پشت ڕێکخستنی ئەو پێشبڕکێیە کراوەتە ئامانج و مەبەست، ڕکابەریکردنی دەستنیشانکردنی “شاجوانی جیهانی”ـییە، کە وڵاتانی خۆرئاوا ڕێکیدەخەن.

إرسال تعليق