Ads (728x90)

گەورەترین پڕۆژەی جیهانی بۆ ناساندنی پێغەمبەری خۆشەویست
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی دەگمەنی لەو جۆرە دەستیپێکرد، کە جێبەجێکارانی دەیانەوێت بخرێتە ناو کتێبی جیهانی بۆ ژمارە پێوانەییەکان “گینیس”، بەو پێیەی گەورەترین کتێبە لەگەڵ زۆرترین ئەو کەسانەی بەشداریان تێدا کردووە.

بۆ ئامادەکردنیشی، 100 هەزار نووسەر دەچنە پاڵ پڕۆژەکە، لە پێناو ناساندنی باشترینی دروستکراوانی خوا حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت).

بەڕێوبەری پڕۆژەکە ڕایگەیاندووە، ئەو ژمارەی 100 هەزار نووسەری دەوێت، کە لەسەر گەورەترینی دروستکراوانی خوای تەعالا (دروودی خوای لەسەربێت) بنووسن و، نووسینەکانیشیان بە چەندین زمانی جیاواز بۆ لاپەڕەی سەرەکی پڕۆژەکە بنێرن.

بەڕێوبەرەکە دەڵێت، دەمانەوێت خۆشەویستی خۆمان بۆ پێغەمبەری خۆشەویست (دروودی خوای لەسەربێت) دەرببڕین، ئامانجمانە شتێك بکەین دەربڕی ئەو خۆشەویستییەمان بێت بۆ شانازی مرۆڤایەتی (دروودی خوای لەسەربێت).

لە کۆتایی قسەکانیدا، ناوبراو دەڵێت، مەبەستمانە گوزارشت بکەین لە پێزانینی خۆمان بە وشەی ناو دڵ بۆ سەروەری مرۆڤایەتی (دروودی خوای لەسەربێت)، کە هەموو جیهان بیبینێت.

إرسال تعليق