Ads (728x90)

دوورگە ئیسلامییەکانی تایلەند 100% پاکن
دەستەی گەشتوگوزار لە وڵاتی تایلەند، هەڵمەتێکی لە ژێر ناونیشانی “دوورگەکانی یاو 100% پاکن” دەستپێکرد.

وەزیری گەشتوگوزاری تایلەند دووپاتیکردەوە، ئامانج لەو پرۆژەیە، ڕاکێشانی گەشتیارانە بۆ دوورگە ئیسلامییەکان لە تایلەند و چالاکترکردنی بازاڕە گەشتوگوزارییە ئیسلامییەکان.

ئەو هەروەها وتی، ئەو دوورگە ئیسلامییانە 18 مزگەوتیان تێدایە، شوێنی ژیان شەوانە و ڕابواردنی حەڕام و مۆسیقایان تێدا نییە، بۆیە ئەوان هەوڵدەدەن زۆرترین ڕێژە لە گەشتیارە موسڵمانەکان ڕابکێشن، بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان ڕوو لەو دوورگانە دەکەن بە مەبەستی حەسانەوە و چێژوەرگرتن لە سروشتە جوانەکانیان، هەروەکو شوێنی تایبەت لەو دوورگانە هەن، کە بەرهەمی حەڵاڵی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەن.

شایەنی باسە، موسڵمانان 5%ـی کۆی دانیشتووانی تایوان پێکدێنن، کە لە باشووری وڵات نیشتەجێن، نزیکەی 2500 مزگەوت و شوێنی نوێژکردنیشی تێدایە، بەڵام بەهۆی ئەکتیڤکردنی گەشتوگوزاری تایبەت لەسەر بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان ڕوو دەکەنە تایلەند.

إرسال تعليق